شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

كه‌شوهه‌وای زستانه‌ی هه‌رێمی كوردستان
كه‌شوهه‌وای زستانه‌ی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست ئاسمانى هەرێم ناسەقامگیر دەبێت بۆ چەند رۆژێک، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ئەم دەڤەرە دەست پێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەولێر و شاری کەرکووک ئەگەری کەمێک دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە .

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 –2) لە ناوچە شاخاوییەکان بە (2-4) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا وە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەر کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری هەولێر. پلەی گەرما لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نزمتر دەبنەوە (1- 2) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13  پلەى سیلیزى

دهۆک: 13   پلەى سیلیزى

کەرکووک: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13  پلەى سیلیزى

 زاخۆ:   12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران:   3پلەى سیلیزی