سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە نەوزاد هادی و بارزان قەساب دەکات

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی، سه‌رۆك بارزانی به‌هۆی كۆچی دوایی خوشكیان، سەرەخۆشیی لە نەوزاد هادی و بارزان قەساب كرد.

ئێوارەی رۆژی (دووشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2024)، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان نەوزاد هادی و بارزان قەساب ئەنجامدا، و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆیان و خانەوادە و کەسوکاریان کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو ( سۆزان هادی مەولوود )ـی خوشکیان، و هیوای خواست خوای گەورە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەربر و ئارامی بە هەموولایەکیان ببەخشێت.