كەشتییەكی عێراقی لە سنوورى ئاوی ئێران دهستى بهسهردا گيرا
K24 – ههولێر:
كەشتییەكی عێراقی لە سنوورى ئاوى ئێراندا دەستی بەسەردا دەگیرێت.
سەرتیپ عەبدوڵڵاپوور، فەرماندەی سنوورپارێزی و دەریاوانی ئێران، رایگەیاند، كەشتییەكی عێراقی لە كەناراوەكانی باشووری خوزستان لە ئێران لەلایەن ھێزەكانی دەریاوانی ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیراوە و گوزراوەتەوە بۆ یەكێك لە بنكەكانی دەیاوانی ئێران لەو ناوچەیە.
ئەو فەرماندەیەی ھێزی سنوورپارێزی ئێران دەشڵێت: لەو بارەوە كەیسێكیان كردووهتەوە و رەوانەی بەرپرسانی دادوەری ئێرانیان كردووە.
تا ئێستاش بەرپرسانی عێراقی ھیچ كاردانەوەیەكیان لهو بارهيهوه نهبووه.