لە سۆران دژی هێرشەکه‌ی ئێران بۆ سەر هەولێر قوتابیان و مامۆستایان گردبوونه‌وه‌

kurdistan24.net

K24 - سۆران:

دژی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی سۆران گردبوونه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی منداڵ و خه‌ڵكی بێتاوانیان كرد.