خۆپیشانده‌رێكی گه‌رمیان: هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه
K24 - هەولێر:
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە دژی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەستیپێکرد و خۆپیشانده‌رێك ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه".
له‌مباره‌یه‌وه خۆپیشانده‌رێك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه وه‌ك هاووڵاتییانی گه‌رمیان ئیدانه‌ی بۆردومان و ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌ی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی هاووڵاتییانی سیڤیل، جیا له‌وه‌ش به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌و گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی گه‌رمیانی كه له باوه‌نووره‌وه به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه‌ی كردبوو، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێران به‌ناوی ئایینه‌وه بۆردومانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه ده‌بوایه شوێنی دیكه بۆردومان بكات.
هاووڵاتییه‌كی دیكه كه له رزگارییه‌وه رووی له‌و خۆپیشاندانه‌كه‌ی گه‌رمیان كردبوو، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وه‌ك گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كان پاڵپشتی له خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ئه‌مه سته‌مه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
گوتیشی: "به‌ئامانجگرتنی سه‌رمایه‌داران، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێت مووشه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكه‌ن، پێیان ده‌ڵێین ده‌گات و مووشه‌كه‌كان روو له‌و وڵاته بكه‌ن".
نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دەزەیین.
رۆژی یەکشەممە، 21-01-2024، لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانی عێراق کە لە ژمارەیەک ئەندامی هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگریی و پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتبوون، گەیشتە هەرێمی کوردستان. دواتر بە یاوەری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی شەهید پێشڕەو دزەییان کرد. ئامانجی سەردانەکە، لێکۆڵینەوە بوو لەو هێرشەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کرایە سەر ماڵەکە.
عەباس زاملی، سەرۆکی لیژنەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا و، لە وەڵامی نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، "ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی بە چەند مووشەکێک کراوەتە ئامانج کە پێمانوایە مووشەکی بالیستین و زیانی زۆریان بە شوێنەکە گەیاندووە". گوتیشی، "ماڵەکە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی سڤیل بووە و هیچ ئاماژەیەک نییە کە بنکەیەکی سیخوڕی بووبێت".