وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: هێزه‌كانمان له عێراق ده‌مێننه‌وه
K24 – واشنتن:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێننه‌وه و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) ڤێدانت پاتێل، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێنێته‌وه و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سێ باره‌گای میلیشیاكانیان له عێراق كردووه‌ته ئامانج.
روونیشیكرده‌وه، به ئامانجگرتنی ئه‌و سێ باره‌گایه‌ی میلیشیا عێراقییه‌كان له وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان بووه بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق و سووریا.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
شه‌وی 23ـی كانوونی دووه‌می 2024، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و لە تۆڵەی زنجیرەک هێرش بۆ سەر هێزەکانیان لە عێراق و ناوچەکە؛ هێزەکانیان سێ بنکەی سەر بە گرووپی کەتائیب حیزبوڵڵا کە "لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت" لەنێو عێراق بۆردوومان کردووە.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبیش ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، ئەو بنکانەی حیزبوڵڵا لە ئەنبار و بابل بۆردوومانکراون و، بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراو و برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، ئەو بنکە و دامەزراوەیە لەلایەن میلیشیاکانی کەتائیبی حزبوڵڵای سەر بە ئێران و گروپەکانی دیکەی سەر بە ئێران بەکارهێنراون. ئەم هێرشانە بارەگاکانی KH و شوێنی هەڵگرتن و مەشق و ڕاهێنانیان کردووەتە ئامانج.