راوێژكارێكی سوودانی: هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر هێرشی دوژمنكارانه بوو و قبووڵی ناكه‌ین
K24 - هەولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر هێرشی دوژمنكارانه بوو، ده‌شڵێت، قبووڵ ناكه‌ن ئێران مامه‌ڵه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌می 2024) خالید یه‌عقووبی، راوێژكاری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، حكومه‌تی عێراق لە رێگەی دیپلۆماسییەوە مامەڵەی لەگەڵ هێرشەکەی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد و رەتی کردەوە و بە "هێرشی دوژمنكارانه"ـی له قه‌ڵه‌م دا.
یه‌عقووبی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، "هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی". گوتیشی، بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت کە لە لایەن ئێرانەوە مامەڵەیەکی تاكلایه‌نانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئاسایش تێکدەدات و حکومەتی عێراق لاواز دەکات، له كاتێكدا کە هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران قووڵتر بكاته‌وه. روونیشیكرده‌وه، هەرچەندە دۆستایەتییەکان قووڵ بن، به‌ڵام ئه‌م جۆره هێرشانه ده‌بنه هۆكاری رێگریکردنی په‌یوه‌ندییه جەوهەری و گرنگەكان.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی دووپاتیشی کردەوە، عێراق زۆر دواکەوت سەبارەت بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو. گوتیشی، هه‌ندێك له هۆكاره‌كان ناوخۆیی و دەرەکین و پەیوەست بەو گرێبەستانەن كه لەگەڵ ئەمەریکا کراون.
نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆربه‌یان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزەیین.