بەرنامەی ئێکس دەستیپێکرد.. کاریگەری تیکتۆک و سۆشیال میدیا لەسەر کۆمەڵگە

بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان
بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان

K24 – هەولێر:

ئێستا لە شاشە و سۆشیال میدیای کوردستان24، بەرنامەی "ئێکس لەگەڵ کۆڤان" بە میوانداریی د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانکۆ و ژیمان مەحموود، کەسایەتی نێو سۆشیال میدیا پێشکەش دەکرێت.

بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان (18ـی کانوونی دووەمی 2024) باس لە رۆڵی سۆشیال میدیا و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە کرد، بەتایبەتی هەڵسوکەوتی ئەو کەسایەتییانەی لە رێگەی پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیاوە ناوبانگ و پارەیەکی زۆر کۆدەکەنەوە کە کاریگەریش لەسەر تاک و خێزان بەتایبەتی گەنجان دروست دەکەن، هەندێکجاریش بەهۆی بەکارهێنانی هەندێک دەستەواژە و ئاکار کە لەگەڵ دابونەریتی گشتی ناگونجێت و دەنگۆی زۆر بەدوای خۆیاندا دروست دەکەن.

بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بەرنامەیەکی وەرزی نوێی کوردستان24ـە کە بەرنامەیەکی گفتوگۆئامێزی ئاراستە و بیروبۆچوونە جیاوازەکانە و لەلایەن رۆژنامەنووس کۆڤان عزەتەوە پێشکەش دەکرێت.

ئەم بەرنامەیە هەموو رۆژانی پێنجشەممە کاتژمێر 9:00ـی شەو لە شاشە و پلاتفۆڕمەکانی دامەزراوەی کوردستان24 بڵاودەکرێتەوە و لە هەر بەرنامەیەکدا باس لە بابەتێکی گرنگ و گەرماوگەرمی رۆژ دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی دەبێت و نابێتی ئەو پرسانە دەداتەوە کە لای هاووڵاتییان جێگەی پرسیار و وردبوونەوەیە.

رۆژی (23ـی تشرینی دووەمی 2023) یەکەم بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، بە میوانداریی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد و د. ئیدریس کاریتانی پێشکەش کرا کە تەوەری بەرنامەکە باسکردن بوو لە دۆخی غەززە و هاوکاریکردن و پشتیوانی فەڵەستینییەکان لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە لەلایەن موسوڵمانان و گرووپە ئیسلامییەکانی وڵاتانی دیکەوە.

بەرنامەی دووەم لە رۆژی (30ـی تشرینی دووەمی 2023) تایبەت بوو بە دۆخی کەرکووک و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە ماوەی 18 ساڵە ئەنجام نەدراوە، بە میوانداریی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق پێشکەش کرا.

بەرنامەی سێیەم لە رۆژی (7ـی کانوونی یەکەمی 2023) تایبەت بوو بە پرسی بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە میوانداریی فایەق گوڵپی و ئاری هەرسین پێشکەش کرا.

چوارەمین بەرنامەش رۆژی (14ـی کانوونی یەکەمی 2023)ـی ئێکس لەگەڵ کۆڤان، تایبەت بوو بە پرسی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانکردن لە رۆژنامەنووسان و رێکخستنەوەی کاری میدیایی، بە میوانداریی دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رەحمان غەریب، سەرۆکی رێکخراوی میترۆ پێشکەش کرا.

پێنجەمین بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان لە (21ـی کانوونی یەکەمی 2023) تایبەت بوو بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کورسی کۆتای پێکهاتەکان، بە میوانداریی لوقمان وەردی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و مونا قەهوەچی، سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش

شەشەم بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان لە رۆژی (28ـی کانوونی یەکەمی 2023) بە میوانداریی مامۆستا شەماڵ سەباح، مامۆستای ئایینی و رێبەر رۆستەم، شارەزا کە ئەستێرەناسی باس لە پێشبینیکردن بۆ داهاتوو لە روانگەی ئایینی ئیسلامەوە کرد و وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری ناڕوون لەو بوارە دایەوە.

حەوتەم بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان لە رۆژی یەکشەممە (7ـی کانوونی دووەمی 2024) باسی لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و هەوڵەکانی پارتی و یەکێتی کرد بۆ پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی شارەکە و ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە میوانداریی کاوە ئەحمەد، کادری پێشکەوتووی پارتی و شێرزاد سەمەد، بەرپرسی هەڵبژاردنی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی.

هەشتەم بەرنامەی ئێکس لەگەڵ کۆڤان لە رۆژی (11ـی کانوونی دووەمی 2024) بە میوانداریی حەیدەر بەرزنجی، چاودێری سیاسیی نزیک لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان و مەشخەڵ کەوڵۆسی، نووسەر پێشکەکرا کە باس لە هێرشە دۆرنییەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق کرد بۆ سەر بنەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و داخوازی بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان بۆ جێهێشتنی خاکی عێراق لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.

نۆیەم بەرنامەی ئێکس لە رۆژی (18ـی کانوونی دووەمی 2024) بە بە میوانداریی سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و بێستوون فایەق، پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، باسی لە رۆڵی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی، بەتایبەتی مامەڵەی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان یاخود ئەو هێزانەی بەشێکن لە دەسەڵات، کرد.