ئه‌مشه‌و له ئه‌ورووپا شه‌ڕی براكوژی ئیسپانییه‌كان ده‌ست پێده‌كات
ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی (لێركێنداڵ) له وڵاتی نه‌رویج له كات 21:45 خوله‌ك یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا له نێوان ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگ و سێڤییای پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ك 3 ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵیش، شه‌ڕی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نازناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا له نێوان دوو یانه‌ی ئیسپانیا ده‌بێت.
به‌بێ "بی بی سی" ده‌جه‌نگێت
ڕیاڵ مه‌درید له‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مشه‌ودا، به‌بێ كریستانۆ ڕۆناڵدۆ، گاریس به‌یڵ، تۆنی كرووس، پیپی و ناڤاس ده‌جه‌نگێت، له كاتێكدا ئه‌مانه هه‌موویان كلیكی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ بوون. هاوكات به‌شداریكردنی كه‌ریم بنزیماش به‌هۆی ته‌واو چاكنه‌بوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی جێگه‌ی گومانه.
هه‌ربۆیه شه‌ڕكردنی زێنه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ر به‌بێ ئه‌و 3 گورزوه‌شێنه‌ی پێشه‌وه، گره‌وێكی دیكه‌یه، به‌ڵام ئه‌ركی زیزۆ زۆر قورس‌تر ده‌كات.
زیزو شێوازه ته‌قلدییه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی یاریزانه دیار و ئه‌ستێره‌كانی، زیزۆ ناچاره شێوازه ته‌قلیدی و كلاسیكییه‌كه‌ی پێشوویكه 4-3-3 ـیه بگۆڕێت و به شێوازی 4-1-4-1 یاری ده‌كات. واته كارڤاخاڵ، ڕامۆس، ڤاران، مارسیلۆ ئینجا كاسیمێرۆ له پێشان ده‌بێت.
له ناوه‌ڕاستیش، مۆدریچ، خامیس، كۆڤاچیچ و ڤازكێس ده‌بن، بنزیماش ئه‌گه‌ر یاری بكات له هێرشبردندا ده‌بێت، ئه‌گینا مۆراتا له پیشه‌وه ده‌بێت.
مێژووییه‌كی نوێ بۆ زیزۆ
زیزۆ هه‌روه‌ك چۆن به بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ مێژووییه‌كی ده‌گمه‌نی بۆ خۆی تۆمار كرد، ئاوهاش به بردنه‌وه‌ی سووپه‌ری ئه‌وروپا ده‌بێته 7 ـه‌مین كه‌س له مێژوودا كه وه‌كو یاریزان و ڕاهێنه‌ریش ئه‌م نازناوه ده‌باته‌وه، به‌ڵام ده‌بێته یه‌كه‌مین ڕاهێنه‌ری مێژووی ئه‌ورووپا كه له ماوه‌ی ته‌نها 7 مانگدا هه‌ردوو نازناوه‌كه به‌رز بكاته‌وه.
كوڕه‌كه‌ی خۆیی خزاندووه‌ته نێو پێكهاته‌كه‌وه
زێنه‌دین زێدان، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی كیلۆر ناڤاس ـی كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی، بۆیه زیزۆ پشت به كاسیا ـی گۆڵچی دووه‌م ده‌به‌ستێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه كه لۆكای كوڕیشی كه گۆڵچی دووه‌می تیپی دووه‌می ریاڵ مه‌دریده خستووه‌ته نێو ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه ده‌یانباته نه‌رویج، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی وه‌كو گۆڵپارێزی سێیه‌م ناوی له لیسته‌كه‌دا هاتووه.
ئه‌مشه‌و رووخسارێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌نده‌لووسییه‌كانیان ده‌بینن
یانه‌ی سێڤییا، ئه‌مشه‌و به راهێنه‌رێكی نوێ ده‌بینرێت كه سامپاولی ئارجێنتینایه له شوێنی ئۆنای ئیمری كه ئێستا چۆته پاریس سانجێرمان ده‌ست به‌كاربووه، ئه‌نده‌لووسییه‌كان هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م راهێنه‌ره نوێیه هه‌ڵچنیه‌وه، چونكه ئه‌و پێشتر جامی كۆپا ئامێریكای 2015 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی چیللی بردۆته‌وه، ئومێدی ئه‌وه‌یان به سامپاولی هه‌یه ئه‌مشه‌و ته‌لیسمی تیپه‌كه‌ی زیزۆ ببڕن و نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.