دانه‌غاز: هێرشی درۆنی كراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای دانه غاز ئاماژه به‌وه ده‌كات كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2024) كۆمپانیای دانه‌غاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو 25ـی كانوونی دووه‌م، كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
كۆمپانیای دانه‌غاز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی راگیراوه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاگر له كۆگاكه به‌ربووبوو دواتر تیمه‌كانیان كوژاندوویانه‌ته‌وه. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌وه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و كۆمپانیایه باسی له‌وه‌ش كردووه، كارمه‌ندانیان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه.
شه‌وی (25ـی کانوونی دووەمی 2024) پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە رێگەی مووشەکی کاتیۆشاوە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و لە نزیک کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتووەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ سۆشیال میدیا کوردستان24 نێردراوە، شایەتحاڵەکان لە نزیک کێڵگەکە ئاماژەیان بەبوونی ئاگرێک ده‌كه‌ن لەنزیک شوێنی کۆگاکانی سووتەمەنی و ئاماژە بەوە دەکەن، ئاگرێکی بچووک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی کاتیۆشاکان کەوتووەتەوە.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.