وه‌عد سلێمان: ده‌بوو عێراق له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر بایكۆتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بكردبایه
K24 - هەولێر:
راوێژكارێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌بوو عێراق له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر، بایكۆتی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی به‌شێوه‌ی كاتیش بووایه له‌گه‌ڵ ئێران بكردبایه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) وه‌عد سلێمان، راوێژكاری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، كاردانه‌وه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ده‌ره‌وه لێ كه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت كه حكومه‌تی عێراق هه‌ڵوێسته‌كانی له‌و باره‌یه‌وه باش بوو، به‌ڵام له ئاستی پێویستدا نه‌بووه.
وه‌عد سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران به خۆی رایگه‌یاندووه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه، له كاتێكدا خودی وڵاتی هێرشكار دانی به هێرشه‌كه‌یدا ناوه، لیژنه‌ی بۆ چییه؟
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر عێراق پێویسته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌نگاوی پێویست بگرێته‌به‌ر، به‌ڵكو سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و هێرشانه به‌ته‌نیا له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌س نییه.
ئه‌و راوێژه‌كاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی، پێویست بوو عێراق له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی له به‌غدا كردبا و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسیدا بایكۆتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵدا كردبا ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی كاتیش بووایه.
نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆربه‌یان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزەیین.