به فه‌رمی، كاپتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا وازی هێنا
داریۆ سرنا، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به فه‌رمی له ته‌مه‌نی 34 ساڵیدا وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند.
سرینا، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئێستا به گونجاوترین ساتی وازهێنان ده‌زانم.
سرنا كه ئێستا له یانه‌ی شاختاری ئۆكراینا یاریی ده‌كات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ده‌یه‌وێت شوێنه‌كه‌ی بۆ یاریزانه لاوه‌كان چۆل بكه‌یت، ده‌شڵێت: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه ماوه‌ی 12 ساڵه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی كرواتیا یاریی ده‌كه‌م.
سرنا، پێشتر تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی كرواتیا یاریی كردووه، له 2004ـه‌وه رۆڵێكی كاریگه‌ر له پێكهاته‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا ده‌گێرێت، له‌ماوه‌یه‌دا
بەشداری لە ١٣٢ یاریدا کردووه ٢٢ گۆڵیشی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمار كردووه.