شا چارلسی سێیەم گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ پادشای به‌ریتانیا گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و بڕیاره نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی (زه سه‌ن)ـی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2024)، شا چارلسی سێیەم، پادشای بەریتانیا گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و بڕیاره نه‌شته‌رگه‌ری پرۆستاتی بۆ بكرێت.
دوای كۆچی دوایی شاژنه ئه‌لێزابێسی دووه‌م، رۆژی 10ـی ئەیلولی 2022، چارلسی سێیەم لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە تەمەنی 74 ساڵیدا سوێندی یاسایی خوارد و بووە پاشای بەریتانیا.
رۆژی (9ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، شا چارلس له گوته‌یه‌كدا بۆ گه‌لی به‌ریتانیا له‌باره‌ی كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دایكییه‌وه ئاشكرایكرد، شازاده ولیامی كوڕی گه‌وره‌ی له شوێنی ئه‌و ده‌بێته جێنشینی پادشای به‌ریتانیا و میری وێڵز.