پێنج هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە رووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان برینداربوون
K24 – هەولێر:
لە ئەنجامی رووداوێکی هاوتووچۆ لە ناوچەی سلۆپی سنووریی لە باکووری کوردستان، پێنج هاووڵاتی هەرێمی کوردستان برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە شارۆچکەی سلۆپی لە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و شەش کەس برینداربوون کە پێنجیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی خاوەن تابلۆی عێراقی و بارهەڵگرێک لەسەر رێی زەنگلێ لەناوچەی سنووری روویداوە، دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان بەرەو نەخۆشخانە گواستراونەتەوە. هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بارەی رووداوەکە کراوەتەوە.