هۆکارێکی دیکەی قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەبێت

هۆکارێکی خورانی سەر
هۆکارێکی خورانی سەر

K24- هەولێر

شارەزایانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە خورانی پێستی سەر دەڵێن، ئاماژەیە بۆ "بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا" ئەویش لە ئەنجامی نەخۆشی شەکرەی کۆنترۆڵ نەکراوە یان دەستنیشان نەکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2024، عەباس کەنانی دەرمانساز رایگەیاند، بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی هەوکردن و زیانگەیاندن بە ئەندامەکان و شانە و بۆرییەکانی خوێن، ئەمەش وادەکات جەستە تووشی کێشەی گواستنەوەی ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان بێت بۆ تاڵەکانی قژ، هەروەها ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە سووڕی گەشەی قژ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک تووشی نەخۆشی شەکرە دەبێت سوڕی خوێن خراپ دەبێت و بەمەش وشکبوونەوەی پێست و خورانی پێست روودەدات.

ئەو دەرمانسازە گوتیشی: "بەرزی شەکر رێگە بە گەشەکردنی بەکتریا دەدات کاتێک رێژەی بەرزی شەکرەکە لە شانەکاندا هەبێت، ئەمەش یارمەتی هەوکردنەکە دەدات خێرا گەشە بکات".

راشیگەیاند، رەنگە خورانی پێستی سەر تاکە نیشانە نەبێت کە تووشی نەخۆشی شەکرەی دەستنیشان نەکراو بوویت، بەڵام دەتوانێت تووشی قژ هەڵوەرینت بکات، بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری کەسەکە هێرش دەکاتە سەر تاڵەکانی قژ.

 

سەرچاوە "سکای نیوز"