شاهۆ قه‌ره‌داغی: ئێران ئامانجیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری وزه و ئابوورییه‌وه لاواز بكات
K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران ئامانجیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی له رووی ئابووری و وزه‌وه لاواز بكات. ده‌شڵێت، ئێران نایه‌وێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك له عێراق به‌هێز ببێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024) شاهۆ قه‌ره‌داغی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی له عێراق كاری چه‌كداری نایاسایی ده‌كه‌ن، ئێران ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌به‌رهێنانیان تێدا ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت.
شاهۆ قه‌ره‌داغی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران چه‌ندین ساڵه مه‌شق به گرووپه چه‌كداره‌كانی ناو عێراق ده‌كات و هاوكاری ماددی و لۆجستیان پێشكه‌ش ده‌كات و له‌سه‌ر به‌رنامه و سیاسه‌تی خۆی رایانده‌هێنێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران له كاتی پێویستدا وه‌به‌رهێنان له گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌كات، واته ئه‌و كاتانه‌ی ده‌یه‌وێت په‌یامه‌كانی بگه‌یه‌نێته لایه‌نی عێراقی یان لایه‌نی ده‌ره‌كی، به‌ڵام له‌ناو خاكی عێراقدا.
روونیشیكرده‌وه، هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر ژێرخانی وزه له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت دوایین هێرشیان بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، دوای ئه‌و هێرشه بوو كه كرایه سه‌ر ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌ئامانجگرتنی ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئێران له رێگه‌ی راسته‌وخۆی خۆی و له رێگه‌ی حكومه‌تی عێراق و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته، به پله یه‌ك ئامانجیه‌تی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات هیچ كه‌س له عێراق وا هه‌ست نه‌كات به‌هێزه، به‌ڵكو كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌رده‌وام پێویستی به هاوكاری ئێران بێت.
رۆژی (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) كۆمپانیای دانه‌غاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی 25ـی كانوونی دووه‌م، كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
كۆمپانیای دانه‌غاز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی راگیراوه. روونیشیكردبووه‌وه، ئاگر له كۆگاكه به‌ربووبوو دواتر تیمه‌كانیان كوژاندوویانه‌ته‌وه. جه‌ختیشیكردبووه‌وه، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌وه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و كۆمپانیایه باسی له‌وه‌ش كردووه، كارمه‌ندانیان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه.
هه‌ر دوێنێ هه‌ینی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگه‌یاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوایکردووە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنە بگیرێتەبەر کە ئەو کردەوە تاوانکارییەکی ئەنجامداوە کە کە هەڕەشە لە پرۆژەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکات ئامانجیان له‌ناوبردنی ئابووری عێراقه و فەرمانی کردووە کە لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرابکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بە ئامانجگرتنی کێڵگەی غازیی کۆرمۆر بە "کارێکی تێکدەرانەی بە ئەنقەست" وەسفکراوە کە ئابووری عێراق دەکاتە ئامانج و جەختیش لە بەسزاگەیاندنی بکەرانی ئەو هێرشە کراوەتەوە.
هاوکات شانەی راگەیاندنی ئەمنی باسی لەوەشکردووە، شه‌وی 25ـی كانوونی دووه‌م، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئاژاوه‌گێڕ كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆریان له باشووری پارێزگای سلێمانی له‌ڕێگه‌ی درۆنه‌وه كرده ئامانج، و به‌رهه‌مهێنان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌و كێڵگه‌یه وه‌ستا، به‌ڵام دواتر ئاگری بۆردومانه‌كه كۆنترۆڵ كرا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.
شەوی پێنجشەممە (25ـی کانوونی دووەمی 2024) سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، کاتژمێر 10:30ـی شەو، هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی – غازیی کۆرمۆر لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ و سەرچاوەیەک لە قایمقامییەتی چەمچەماڵ بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، یەکێک لە عەمبارەکانی نەوتی رەش و پاشماوەی غازی پێکكراوە و لە ئەنجامدا گڕی گرتووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
دوای هێرشەکەش، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: كاتژمێر 10:22 شەوی 2024/1/25 بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە، هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.