نزار حه‌یده‌ر: ده‌ستووری عێراق گرووپی چه‌كدار به میلیشیا ناوده‌بات
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی عێراقی له واشنتن ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستووری عێراق به ئاشكرا گرووپی چه‌كدار له وڵات به میلیشیا ناو ده‌بات، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه كۆنتڕۆڵی عێراقیان كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك حزب و سه‌ركرده‌ی سیاسییه‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024) نزار حه‌یده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی عێراقی له واشنتن تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و وڵاته‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانیه‌تی، وڵاتێكی شكستخواردووه، هه‌روه‌ها بوونی گرووپه چه‌كداره جیاوازه‌كان له عێراق، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شكستی ده‌وڵه‌تی عێراق له كۆنتڕۆڵكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی عێراقی له واشنتن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بوونی گرووپی چه‌كداری جیاواز له عێراق سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ئه‌و وڵاته له پاشه‌كشه‌دایه و به‌ده‌ره له هه‌موو جۆره پێشكه‌وتن و هه‌نگاونانێك بۆ پێشه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌ستووری عێراق گرووپی چه‌كدار به میلیشیا ناو ده‌بات، به‌ڵام ئه‌و میلیشیایانه كۆنتڕۆڵی عێراقیان كرده‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش به‌رامبه‌ریان ده‌سته‌وسانن.
نزار حه‌یده‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هیچ حكومه‌تێكی عێراق له دوای ساڵی 2003ـوه نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كان بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌یشی هه‌ندێك لایه‌ن و سه‌ركرده‌ی سیاسین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بوونی گرووپی چه‌كداری میلشیا رێگره له وه‌به‌رهێنانی بیانی له عێراق، كه ئه‌مه‌ش راستییه‌كه و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ند جار رایگه‌یاندووه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی بیانی له عێراق وا خه‌ریكه ئه‌و وڵاته به‌جێده‌هێڵن، چونكه دڵنیابوونه‌ته‌وه كه گرووپه چه‌كداره‌كانیان بوونه‌ته مه‌ترسی به‌سه‌ر كاره‌كانیان.