فینلاندا: دوای هەژمارکردنی دەنگەکان کاندیدەکان بۆ خولی دووەم سەرکەوتن

K24 - هەولێر

وەزارەتی دادی فینلاندا رایگەیاند، دوای هەژمارکردنی دەنگەکانی کاندیدەکان بۆ خولی دووەم، تێیدا سەرکوەزیرانی پێشوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پێشووی وڵاتەکە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی دادی فینلاندا رایگەیاند، ئەلێکساندەر ستۆپ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی فینلاند و پێکا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی پێشوو، لە دوای هەژمارکردنی تەواوی دەنگەکان، سەرکەوتنیان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە بەدەستهێناوە.

وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەشکرد، ستۆپ 27.2%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، هاڤیستۆ 25.8% و یۆسی هالا ئاهۆ، سەرۆکی پەرلەمان 19%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەروەها، ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکە دەبێتە پاڵنەری کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵبژاردنی دووەم لە 11ی شوبات لە نێوان ستۆپ و هاڤێستۆ، کە هیچ کام لەم کاندیدانە زیاتر لە نیوەی دەنگەکانیان بەدەست نەهێناوە.

ستۆپ تەمەن 55 ساڵ و هاڤیستۆ تەمەن 65 ساڵ، کاندیدی پێشەنگی هەڵبژاردنەکە بوون کە تێیدا نزیکەی 4.5 ملیۆن دەنگدەر، ساولی نینستۆیان هەڵبژارد بۆ جێگرەوەی سەرۆک، کە دووەم خولی شەش ساڵەی لە مانگی ئازاردا کۆتایی دێت و مافی ئەوەی نییە خۆی بۆ خولێکی نوێ کاندید بکات.