لە چەمچەماڵ خۆپیشاندان لە دژی هێرشەکەی سەر هەولێر بەردەوامە

لە دژی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بەردەوامە
لە چەمچەماڵ خۆپیشاندان لە دژی هێرشەکەی سەر هەولێر بەردەوامە
لە چەمچەماڵ خۆپیشاندان لە دژی هێرشەکەی سەر هەولێر بەردەوامە

K24 – هەولێر

خۆپیشاندانی فراوانی خەڵکی چەمچەماڵ لە دژی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر بەردەوامە.

یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند، "دژی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر ناڕەزای خۆمان دەردەبڕین. ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بووە هۆی کوژرانی منداڵێکی 11 مانگ. ئێران رۆژانە پایتەختەکەمان مووشەک باران دەکات بە پاساوی جۆراو جۆر، تەنیا لەبەر ئەوەی کوردین".

خۆپیشاندەرێکی دیکە گوتی: "ئیدانەی ئەو هێرشەی ئێران دەکەین بۆ سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان کە بووە هۆی شەهیدبوونی هاووڵاتییانی سڤیل".

کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.

لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆسەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.