روونکردنەوەیەک لە دامەزراوەی کوردستان24ـەوە
K24 - هەولێر
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، 28-01-2024، نووسەر ئاری هەرسین وتارێکی بە ژمارە مۆبایلی تایبەتی خۆی لە رێگەی واتسئەپەوە، کە تۆمارێکی دەنگیشی لەگەڵ ناردووە و هەموو بەڵگەکان لەلای ئێمە پارێزراون؛ بە ناونیشانی "ئەم وەزعە خەتای کێیە؟" بۆ ماڵپەری میدیایی کوردستان24ی ناردبوو و داوای کردبوو بۆی بڵاوبکەینەوە.
دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە 24 کاتژمێر لە بڵاوبوونەوەی وتارەکەی لە ماڵپەری کوردستان24، نووسەر بە پاساوی "هاککردنی واتسئەپەکەی" خۆی لە وتارەکەی بێخاوەن کردووە و لە شوێنی دیکە روونکردنەوەی داوە بەبێ ئەوەی سەرەتا پەیوەندی بە کوردستان24ـەوە بکات و روونکردنەوە بدات.
دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن
دووشەممە - 29ـی کانوونی دووەمی 2024