وەزارەتی گەنجینەی ئهمهریكا بانكێكی دیكهی عێراق سزا دهدات
K24 – هەولێر:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا بەنیازە بانکی هودای عێراقی لە سیستەمی دارایی وڵاتەکەی بپچڕێنێت و سزای بدات.
لهمبارهیهوه وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا ئهمڕۆ (دووشهممه 29ـی كانوونی دووهمی 2024) رایگەیاند، بانکی هودای عێراقی تێوەگلاوە لە پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و سوپای پاسداران.
وهزارهتی گهنجینهی ئهمهریكا روونیشیكردهوه، لەپێناو پاراستنی سیستەمی دارایی عێراق و نێودەوڵەتی، چەند ئامرازێک بەرامبەر ئەو بانکە بەکاردەهێنن.
تۆڕی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئهمهریكا داوا دەکات، بانکی هودا لە سیستەمی دارایی ئەمهریکا بپچڕێندرێت، هەروەها نووسینگەی چاودێری سامانی دەرەکی خاوەنی بانکەکەی خستە لیستی سزاکان.
پێشتریش وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڵای بەغدا سەپاند.
هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر حوسێن موئنیس، سەرۆکی بزووتنەوەی ماف لە پەرلەمانی عێراقیشدا سەپاند کە تۆمەتباری کردبوو بەوەی کەلوپەلی بۆ سوپای پاسداران گواستووەتەوە.