باڵیۆزی پێشووی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كوردستان24: گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
K24 – هەولێر:
باڵیۆزی پێشووی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پێویستی ده‌زانێت ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات له به‌رامبه‌ر هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان، ده‌شڵێت گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستووریبوونی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) فه‌یسه‌ڵ ئیسترابادی، باڵیۆزی پێشووی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه میلیشیاكان له عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقن، به‌ڵام هه‌رگیز له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌ودا نین و خاوه‌نی بڕیاری خۆیان و لایه‌نی دیكه‌ن.
فه‌یسه‌ڵ ئیسترابادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گرووپه چه‌كداره‌كان و میلیشیاكان بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و راسته‌قینه بۆ سه‌ر عێراق و ئایینده‌ی ئه‌و وڵاته و هاوكات مه‌ترسین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
باڵیۆزی پێشووی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له هه‌ڵه سه‌ره‌كییه‌كانی دوای جه‌نگی داعش له عێراق، ئه‌وه بوو كه گرووپه چه‌كداره‌كان و میلیشیاكان ده‌بوو ئه‌ركیان كۆتایی پێ بێت و ته‌نیا هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له گۆڕه‌پانی به‌رگری و پاراستنی خاكی عێراقدا بمابوونایه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئێران له رێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر عێراق و سووریا و ناوچه‌كه‌دا بگرێت، بۆیه به‌رده‌وام له رێگه‌ی ئه‌و گرووپانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی هێزه بیانییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستووریبوونی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ. به پێویستیشی زانی ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات له به‌رامبه‌ر هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جۆو بایدن رایگه‌یاند، بڕیاری داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بداته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت.
بایدن جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له پڕچه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسه به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردنیان ئه‌نجام دا.
هاوكات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌بو حوسه‌ین ئه‌لحه‌میداوی، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه: "به‌هۆی شه‌رمه‌زارنه‌كردنی حكومه‌تی عێراق، هێرشه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی "داگیركه‌ر" له عێراق و سووریا هه‌ڵپه‌سارد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌شێوازێكی دیكه به‌رگری له كه‌سوكارمان له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ین".
داواش له چه‌كدارانی کەتائیبی حیزبوڵڵا دەکات، بەرگری لە هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەمه‌ریکا لە دژیان بکه‌ن.