ته‌ڵعه‌ت محه‌ممه‌د: هه‌مه‌جۆركردنی به‌روبوم ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهاتی حكومه‌ت
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی ئاسایشی خۆراك ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌مه‌جۆركردنی به‌روبومه‌كان و وه‌به‌رهێنان ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهاتی حكومه‌ت، به‌مه‌ش حكومه‌ت كه‌متر سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر بازاڕ و داهاتی نه‌وت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 1ـی شوباتی 2024) ته‌ڵعه‌ت محه‌ممه‌د، شاره‌زای ئاسایشی خۆراك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌ندان جۆر به‌رهه‌م و وه‌به‌رهێنانكردن شیاو و گونجاوه، به‌شێوه‌یه‌ك له رووی زانستییه‌وه ده‌خوازرێت ئه‌وه‌ی له‌ژێر زه‌وییه ده‌ربهێندرێت و وه‌به‌رهێنانی تێدا بكرێت و سوودی بۆ گشتی لێ بكه‌وێته‌وه.
ته‌ڵعه‌ت محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌مه‌جۆركردنی به‌روبومه‌كان و وه‌به‌رهێنان ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهاتی حكومه‌ت، له‌م دۆخه‌شدا حكومه‌ت كه‌متر پێویستی به داهاتی نه‌وت و كانزاكانی دیكه ده‌بێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له رووی به‌روبومی كشتوكاڵییه‌وه پێداویستی ناوخۆیی و عێراق و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ش دابین بكات.
هه‌روها روونیكرده‌وه، وه‌به‌رهێنان له بواری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدان به‌و بواره، ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی هه‌لی كاری ناوخۆیی، به‌مه‌ش بووژانه‌وه‌ی زیاتر له بارودۆخی ئابووری هاووڵاتیان دروست ده‌بێت.
به پێویستیشی زانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی زیاتری جووتیاران و پڕۆژه‌كانیان بكات، به‌تایبه‌ت به دابینكردنی په‌ین و سووته‌مه‌نی و لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ سه‌رخستن و پێشكه‌وتنی بواری كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان.