ئیسرائیل دیمه‌شقی بۆردومانكرد
K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024) ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریای هه‌ژاند.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل له رێگه‌ی چه‌ند مووشه‌كێكه‌وه پێگه‌یه‌كی حزبوڵڵای لوبنانی له دیمه‌شق بۆردومانكرد و به‌هۆیه سێ كه‌س كوژران.
رۆژی 29ـی كانوونی دووه‌می رابردوو، فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیل بارەگایەکی راوێژکاریی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ناوچەی "سەیدە زەینەب" لە شاری دیمەشقی سووریا بۆردوومانکرد. كه بەهۆیه‌وه حەوت ئه‌ندامی سوپای پاسداران کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 20-01-2024، سوپای ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەزە لە دیمەشق کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا پێنج کەس کوژراون لە نێویاندا چوار بەرپرسی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران هەبوون.