رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی واده‌ی گورزی ئاسمانی بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی واده‌ی گورزی ئاسمانی بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان ئاشكرا ده‌كات، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات گورزه‌كان دامه‌زراوه ئێرانییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024) رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند رۆژی رابردوودا پلانی گورزی ئاسمانی بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان په‌سند كرد، كه گورزه‌كان چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێشبینی ده‌كرێت گورزه‌كان له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بن. روونیشیكردووه‌ته‌وه، گورزه ئاسمانییه‌كان چه‌ند ئاستێك ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ گورزی سه‌ربازییه و هه‌ندێك هه‌نگاوی دیكه‌یش ده‌گرێته‌وه.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر".
هه‌روه‌ها رۆژی (سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024) جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاری داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بداته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت.
بایدن جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له پڕچه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسه به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردنیان ئه‌نجام دا.