جۆو بایدن: تۆڵەسەندنەوەی ئەمەریکا کاتی هات

پنتاگۆن
پنتاگۆن

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایانگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی کرایە سەرمان ئێستا کاتی ئەوە هاتووە تۆڵەی گیانی سەربازانی بنکەی تاوەری 22 بکەینەوە، کە لە ئەنجامدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ سەرباز و بریندار بوونی زیاتر لە 45 سەربازی دیکە.

ئەمڕۆ شەممە، 3ـی شوباتی 2024، کۆشکی سپی و پنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایانگەیاند، هۆشدارییان داوە تۆلە لە تۆماتبارەکان دەکەنەوە، بە پلەی یەکەم میلیشیای کەتایب حزبوڵڵای سەر بە ئێران، کە هێرشەکان "چەند هێندە" دەبێت و بۆ چەندین رۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەک چۆن ئەم هێرشەی کرا، بووە هۆی سەرسوڕمان لە مەودا و قەبارەدا.

بەگوێرەی ئاماری فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا، 85 ئامانج لە حەوت دامەزراوە، چوار لە سووریا و سێ لە عێراق، بە زیاتر لە 125 تەقەمەنی ورد، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی دوور مەودای B1 کە لە خاکی ئەمەریکاوە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمەریکا کراونەتە ئامانج.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: "کاتی ئەوە هاتووە کە ئەمەریکا تۆڵە بکاتەوە و ئامانجەکان ئەو دامەزراوانەن کە لەلایەن فەیلەقی پاسدارانی ئیسلامی ئێران و "میلیشیاکانی سەر بە ئێران" بەکاردەهێنرێن، ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەوە تەنیا سەرەتایەکە". وەڵامدانەوەی تەواو بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی تاوەر 22 "لە کات و ئەو شوێنانەی ئێمە دەمانەوێت بەردەوام دەبێت."

لای خۆیەوە جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا رایگەیاند، پێکانی ئامانجەکان 30 خولەکی خایاندووە.

رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و زیاتر لە 40 سەربازی دیکەش برینداربوون.