به وێنه... كریستیانۆ گه‌ڕایه‌وه راهێنانه‌كان
دوای پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ فیناڵی یۆرۆی 2016، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه مه‌شق و راهێنانه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید.
یانه‌ی ریال مه‌درید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆی به وێنه بڵاو كرده‌وه.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی ئه‌ژنۆی چه‌پی دوای مانگێك له تێپه‌ڕبوونی یۆرۆی 2016 بۆ یه‌كه‌مینجاره ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی، هه‌ڵبه‌ت گرینگ‌ترین یاریی كه له‌م ماوه‌یه بێبه‌ش بوو، به‌شداری نه‌كردنی بوو له یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا كه یانه‌ی شاهانه نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
له ئێستادا كریستیانۆ ده‌ستی به مه‌شقه‌كان كردۆته‌وه، به‌ڵام به وته‌ی زێدان كریس ناتوانێن له دوو یاریی ده‌ستپێكی لالیگا له به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد كه له 21ـی ئه‌م مانگه ده‌كرێت، له یاریی سێلتا ڤیگۆش كه له 27ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه ده‌چێت به‌شداریی بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ره‌نگه كریستیانۆ له سێیه‌مین یاریی یانه‌ی ریال مه‌درید كه له 10 مانگی داهاتوو له به‌رامبه‌ر ئۆساسونا بگه‌رێته‌وه.
كریستیانۆ له كاتی مه‌شقكردنی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی چه‌پی كه تووشی پێكان بووه