یارییەكەی ئارارات و شێروانە تەواو نەكرا

گرتەیەك لە یاریی ئارارات و شێروانە. پیرمام ـ یاریگەی ئارارات 5 شوباتی 2024
گرتەیەك لە یاریی ئارارات و شێروانە. پیرمام ـ یاریگەی ئارارات 5 شوباتی 2024

لە گەڕی هەژدەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان یاریی نێوان ئارارات و شێروانە بەهۆی نالەباری كەشوهەوا تەواو نەكرا و یاریەكە بۆ سبەی دواخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 5 شووباتی 2024، لە شارۆچكەی پیرمام یانەی ئارارات لە نێو یاریگەی خۆی میوانداریی شێروانەی كرد، نیوەی یەكەمی یارییەكە لەكەشوهەوایەكی سارد و تەموموژ بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەڵام بەهۆی نالەباری كەشوهەوا ناوبژیوانی ناوەراست و سەرپەرشتیاری یارییەكە بڕیارییاندا نیوەی دووەمی یارییەكە بۆ سبەی چوارشەممە كاتژمێر 02:00 دوابخرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ یاریی شەقڵاوە و چوارقوڕنە بەهۆی كەشوهەوا نەكرا و یارییەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا، یاریی نێوان سۆران و سەیدسادقیش بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت بەڵام ئەو یارییەش بۆ سبەی دواخرا.

شێروانە سەرەرای تەواونەكردنی یارییەكەی بەڵام بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ هەر لە پێشەنگی خولی نایابی كوردستان مایەوە، لە بەرامبەردا ئارارات بە 21 خاڵ بە شێوەیەكی كاتی لە خانەی یازدەیەمی ریزبەندی دێت.

.