رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل: پتر له 11 هه‌زار منداڵ له غه‌ززه كوژراون
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، پتر له 11 هه‌زار منداڵ له غه‌ززه، به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان و بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل كوژراون.
رۆژنامه‌ی هارتسی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 5ـی شوباتی 2024) بڵاویكرده‌وه، 11 هه‌زار 500 منداڵ له كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل و ئاڵۆزییه‌كان كوژراون.
ئه‌و رۆژنامه ده‌شڵێت، له‌هه‌ر 15 خوله‌كێكدا، منداڵێك له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كوژرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، 260 منداڵی كوژراوی غه‌ززه، ته‌نانه‌ت یادی یه‌كه‌مین رۆژی له دایكبوونیشیان نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل كوژران.
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، زیاتر له 10 هه‌زار ته‌رمی منداڵانی غه‌ززه له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان نێژراون.
به گوێره‌ی نوێترین لێدوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 27478 كه‌س.
هه‌روه‌ها ته‌ندروستی غه‌ززه راشیگه‌یاند، ژماره‌ی بریندارانیش له‌و كه‌رته گه‌یشته 66835 كه‌س.