كۆشكی باكینگهام: شا چارلسی سێیەم تووشی شێرپه‌نجه بووه
K24 - هەولێر:
كۆشكی باكینگهام بڵاویكرده‌وه، شا چارلسی سێیەم پادشای بەریتانیا تووشی شێرپه‌نجه بووه، بێ ئه‌وه‌ی جۆری شێرپه‌نجه‌كه دیاری بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی (زه سه‌ن)ـی به‌ریتانی، رۆژی (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2024)، شا چارلسی سێیەم، پادشای بەریتانیا گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و بڕیاره نه‌شته‌رگه‌ری پرۆستاتی بۆ بكرێت.
دوای كۆچی دوایی شاژنه ئه‌لێزابێسی دووه‌م، رۆژی 10ـی ئەیلولی 2022، چارلسی سێیەم لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە تەمەنی 74 ساڵیدا سوێندی یاسایی خوارد و بووە پاشای بەریتانیا.
رۆژی (9ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، شا چارلس له گوته‌یه‌كدا بۆ گه‌لی به‌ریتانیا له‌باره‌ی كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دایكییه‌وه ئاشكرایكرد، شازاده ولیامی كوڕی گه‌وره‌ی له شوێنی ئه‌و ده‌بێته جێنشینی پادشای به‌ریتانیا و میری وێڵز.