کاتۆ سەعدوڵڵا شرۆڤه‌كاری سیاسی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته، شرۆڤه‌كارێكی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی ئۆكرانیا، هێرشی حووسییه‌كان، ئاڵۆزییه‌كانی غه‌ززه و عێراق و دۆخی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌نگده‌ری ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگن. گوتیشی: "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه".
کاتۆ سەعدوڵڵا شرۆڤەکاری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك به شێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بایدن، به‌شێكه له شكست، ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ له ئێستادا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووایه و سێ سه‌رباز كوژرابان، كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌ده‌كرد.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ده‌شڵێت: "له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ئیداره‌ی بایدن شكستی هێنا و نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بگاته رێككه‌وتن".
گوتیشی: "گرنگترین شت بۆ ئه‌مه‌ریكا ئابوورییه، له ئێستادا كاڵای رۆژانه له‌و وڵاته ده هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارییانه‌ی واشنتن بۆ ئۆكرانیا ده‌یبه‌ستنه‌وه و شه‌ڕه‌كه‌ش هیچ ئه‌نجامی نه‌بووه".
دووپاتیشیكرده‌وه، تره‌مپ به ئاسانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌نگی زۆری له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
بەگوێرەی راپرسییەکی تۆڕی ئێن بی سی نیوز، لەبارەی باش مامەڵەکردن لەگەڵ ئابووری دۆناڵد ترەمپ بە 22 خاڵ بەپێش بایدن کەوتووەتەوە. لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی لێشاوی کۆچبەران و ئاسایشی سنوورەکانیش، دۆناڵد ترەمپ بە 35 خاڵ لەپێش بایدنە.
راپرسییەکە دەریدەخەت بۆ کارامەیی لە کارەکان ترەمپ بە 16 خاڵ لەپێش بایدنە، کە لە 2020 لەرووی کارامەیی و کاریگەری بایدن بە نۆ خاڵ لەپێش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو کاتی ئەمەریکا بوو.
ئاستی پشتیوانی دەنگدەران بۆ جۆو بایدن گەیشتووەتە سەدا 37، کە ئەمەش نزمترین ئاستی پشتیوانییە بۆ بایدن تۆمارکرابێت.
هەورەها لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ جەنگی ئیسرائیل و حەماس، کەمتر لە سەدا 30 دەنگدەران پشتیوانی لە هەنگاوەکانی بایدن دەکەن.
لە تەمموزی 2023، سەدا 49 بەشداربووانی راپرسییەکە بڕیاریان داوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەنگ بە بایدن بدەن، لە سەدا 45ـیش بڕیاریانداوە دەنگ بە ترەمپ بدەن، بەڵام لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە سەدا 47ـی بەشداربووان دەنگیان بە ترەمپ داوە و رێژەی دەنگدەرانی بایدن بۆ سەدا 42 دابەزیوە.