نوێنەری چین لە ئەنجوومەنی ئاسایش: کردەوە سەربازییەکانی ئەمەریکا پێشێلکردنی سەروەری عێراق و سووریایە

ژانگ جون، نوێنەری چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ژانگ جون، نوێنەری چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

K24 – هەولێر:

نوێنەری چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند دۆخی ئەمڕۆی جیهان زۆر مەترسیدارە و کردەوە سەربازییەکانی ئەمەریکا پێشێلکردنی سەروەری عێراق و سووریایە.

ژانگ جون، نوێنەری چین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە گوتەیەکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە رایگەیاند، کردەوە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا دۆخی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی دەبات.

ژانگ جون گوتیشی، هێرشەکانی ئەمەریکا پێشێلکردنی سەروەری عێراق و سووریایە و ئەو کردەوە سەربازییانە ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات.