لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ کڕینی ئەڵماس روو لە دوبەی دەکەن
K24 - هەولێر
لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی چەند ساڵێکە گرنگی بە بازرگانیکردن بە ئەڵماس دەدرێت، كڕیاران له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بۆ كڕینی ئه‌و كانزا گرانبه‌هایه، روو له دوبه‌ی ده‌كه‌ن.
دەوڵەمەندەکانی وڵاتانی جیهان زیاتر روو لە دوبه‌ی دەکەن بۆ کڕینی ئەو کانزا گرانبەهایە، چونکە بە ئاسانی دەستیان دەکەوێت، به‌پێی یاساكانی ئیماراتیش، ئه‌ڵماس و كانزا گرانبه‌هاكان باجیان له‌سه‌ر نییه، له كاتێكدا بۆ زۆربه‌ی كاڵا و شتومه‌كه‌كانی تر 5% باج دەکەوێتە سەر کاڵاکان.
لە جیهاندا زۆر شوێن هەیە كه سه‌نته‌ری بازرگانین بۆ ئه‌ڵماس، به‌ڵام دوبه‌ی له‌م بواره‌دا هەوڵدەدات پێش وڵاتان بكه‌وێت و ببێته گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری بازرگانیی ئه‌ڵماس. هەر بۆیە قەبارەی بازرگانی کردن بەو کانزایە0 گەیشتووەتە نزیکە 23 ملیار دۆلار.
رۆژنامەی "مێدلست نیوز"ـی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوبه‌ی بووه‌ته ركابه‌ری شاری ئانتوپی به‌لجیكا كه به گرنگترین ناوه‌ندی بازرگانیی ئه‌ڵماس له جیهاندا دادەنرێت.
ئه‌حمه‌د بن سه‌لیمی یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ناوه‌ندی بازرگانیی دوبه‌ی له كاتی كردنه‌وه‌ی پێنجه‌م پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ڵماس له دوبه‌ی كه له ساڵی 2021 به‌ڕێوه چوو، رایگەیاند، له ساڵی 2015ه‌وه به‌های بازرگانیی ئه‌ڵماس له وڵاته‌كه‌یان به رێژه‌ی 76% زیادی كردووه.
ئیمارات له رووی شوێنی جیۆگرافی و بازرگانی ئاسانكاریی زۆری بۆ بازرگانانی وڵاتان کردووە، ئەمەش وایكردووه دوبه‌ی ئێستا وەک سه‌نته‌رێكی گرنگی بازرگانیكردن به ئه‌ڵماس دەبنرێت.