وه‌زیری دادی توركیا: له هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ كه‌سێك كوژرا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هەولێر:
دوو چەکدار هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە دادگایەکی ئیستانبوڵ. هەردوو چەکدارەکە کوژران و سێ پۆلیس و چوار هاووڵاتیی سڤیلیش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری دادی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌م رووداوه به‌رده‌وام ده‌بن.
یڵماز تونج وه‌زیری دادی توركیا له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه سێ پۆلیس برینداربوونه و ره‌وشیان جێگیره، وێڕای برینداربوونی چوار هاووڵاتی دیكه، كه یه‌كیان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌ڵگه‌ی پێویست له‌باره‌ی هێرشه‌كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 06-02-2024، نزیکەی کاترمێر 11:45 خولەک، دوو چەکدار "هێرشێکی تیرۆریستیان" کردە سەر خاڵێکی پۆلیس لە دادگای "چالایان"ـی ئیستانبوڵ. میدیاکانی تورکیا دەڵێن، یەکێک لە چەکدارەکان پیاو بووە و ئەوەی دیکەشیان ئافرەت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە ئەنجامی شەڕەتەقەی نێوان پۆلیس و چەکدارەکاندا؛ هەردوو چەکدارەکە کوژارون، سێ پۆلیس و سێ هاووڵاتیی سڤیلیش برینداربوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێک ئەنجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە. وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش دەڵێت پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.