سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر: خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌یه‌نینه زه‌وییه‌كانی گوندی كۆری
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه مامه‌ڵه‌ی زه‌وییه‌كانییان ته‌واوبووه، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت: "دوای كۆتایی مامه‌ڵه‌ی زه‌وییه‌كانی گوندی كۆری، رێگه‌پێدانیشیان پێدرا".
عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به رێنمایی و فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ته‌واوی كاره‌كانی زه‌ویی گوندی كۆری ته‌واوبوون.
ده‌شڵێت، رێپێدانیش درا به‌و خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی گوندی كوۆری و دڵی 2400 خێزان له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران خۆشكرا.
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته زه‌وییه‌كانی گوندی كۆری، جیا له‌وه‌ش خێرخوزاێكیش به‌ڵێنی به دروستكردنی مزگه‌وتێك له‌وێ داوه.
رۆژی 04-10-2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند وێنه‌ی تۆماری نزیكه‌ی 4200 پارچه زه‌وی له گوندی كۆری ته‌واوكران، پێشتر بڕیاردرا خاوەن زەوییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بڕی 7000 دۆلار و زەوییەکی 200 مەتری قەرەبوو بکرێنەوە.