سێرگی ئەندرێڤ: هەواڵگری رۆژئاوا داوای لە کارمەندەکانی ئێمە کردووە هاوکارییان بکەن

باڵەخانەی باڵیۆزخانەی رووسیا لە وارشۆ
باڵەخانەی باڵیۆزخانەی رووسیا لە وارشۆ

K24 - هەولێر

باڵیۆزی رووسیا لە وارشۆ رایگەیاند، هەواڵگریی رۆژئاوا هەوڵدەدات هەندێک لە کارمەندەکانی باڵیۆزخانەی رووسیا لە پۆڵەندا دابمەزرێنێت.

سێرگی ئەندرێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە وارشۆ گوتی: "هەندێک پەیوەندی بە کارمەندانی ئێمە کراوە کە هاوکاریی هەواڵگریی رۆژئاوا بکەن، بەڵام کاردانەوەی کارمەندەکانی ئێمە گونجاو بووە بۆ ئەو کەسانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەستیارترین سات بۆ کارکردنی دیپلۆماتکارانی رووسیا لە پۆڵەندا دەرکردنی 45 کارمەندی باڵیۆزخانەی رووسیا و ناوەندی بازرگانی و زانست و ڕۆشنبیری بوو لە ئاداری 2022 و دەستبەسەرداگرتنی قوتابخانەی سەر بە نێردەی دیپلۆماسی لە نیسانی 2023 دا.

گوتیشی: بەڵام ئێمە لە بارودۆخێکی نوێدا ئەرکەکانمان جێبەجێ کرد و کارێکی گشتگیرمان بۆ قوتابخانەکان لە باڵەخانە یەدەگەکان رێکخست."

بەگوتەی ئەندرێڤ، ئەو هەلومەرجە تایبەتەی کە کارمەندانی دامەزراوەکانی رووسیای ناچار کردووە لە دەرەوەی وڵات لە پۆڵەندا کار بکەن، ناتوانن رێگری بکەن لەوەی بە راستگۆییەوە کار بکەن.

دەشڵێت: "کارکردن لە بەشی کونسوڵیەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە گشتییەکان لە شارەکانی گدانسک و کراکۆڤ و بۆزنان لەلایەن کارمەندانی شارەزا و بە ئەزموونەوە بەرێوەدەبرێت و ئەرکەکانیان بە تەواوی جێبەجێ دەکەن."