ئیسرائیل به‌نیازه هێرش بكاته‌سه‌ر ره‌فه‌ح و ئه‌مه‌ریكاش روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌دات
K24 – هەولێر:
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچه‌ی ره‌فه‌ح ده‌كات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌دات.
ساموێل وۆربێرگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ماڵپه‌ری سكای نیوزی به‌ریتانی راگه‌یاند، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌ر ناوچه‌ی ره‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ هه‌موو رێككارێك بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا بگیرێته‌به‌ر.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و ناوچه‌یه (ره‌فه‌ح) زیاتر له یه‌ك ملیۆن مرۆڤی تێدا ده‌ژی، پێویسته ئیسرائیل ئه‌و خه‌ڵكه و ژێرخانه‌كه‌ی بپارێزێت.
ژماره‌ی دانیشتوانی ره‌فه‌ح 250 هه‌زار كه‌سه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌كانی غه‌ززه له ترسی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل روویان تێكردووه، له ئێستادا یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی.
میسر ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتوه ئیسرائیل ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات، كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌ی سینا ده‌بن، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان میسر و ئیسرائیل.
پێشتریش یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، خه‌ریكی پلاندانانن بۆ فراوانكردنی شه‌ڕی غه‌ززه و گوتی: "شه‌ڕ ده‌به‌ینه ئه‌و شوێنانه كه هێشتا ئارامن و ستراتیژین، هاوشێوه‌ی ره‌فه‌ح و ده‌روازه‌كه بۆ ناوچه‌ی كه‌ره‌م ئه‌بو سالم ده‌گوازینه‌وه".
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 27 هه‌زار و 708 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 67 هه‌زار و 147 كه‌س. روونیشیكردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن. باسی له‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووا 123 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 169ـی دیكه‌یش بریندار بوونه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.