قەتەر لە ئێرانی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا

هەڵبژاردەی قەتەر
هەڵبژاردەی قەتەر

هەڵبژاردەی قەتەر میوانداری جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 بە بردنەوەی لە ئێران بۆ جاری دووەم لەسەریەک گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە، قەتەر لەبەردەم هاندەرانی رووبەڕووی ئێران بووەوە و بەهۆی هەڵەیەکی بەرگری دوای تەنیا چوار خولەک لەڕێی سەردار ئەزموونەوە گۆڵی یەکەمی لێکرا.

خۆشییەکانی ئێران درێژەی نەکێشا و لە خولەکی 17 جاسم جابر ئەنجامەکەی بۆ قەتەر یەکسان کردەوە، قەتەر باڵادەست بوو توانی بەر لە تەواوبوونی نیوەی یەکەم لە خولەکی 43 گۆڵی دووەم لەرێی ئەکرەم عەفیف لە ئێران بکات.


لە نیوەی دووەم کەرنەڤاڵی گۆڵکردن بەردەوام بوو، دوای تەنیا شەش خولەک لە دەستپێکی ئەم نیوەیە عەلی رەزا جیهانبەخش بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ ئێران یەکسان کردەوە، بەڵام قەتەر لە درەنگانێکی یارییەکە گورزێکی گەورەی لە ئێران دا و مەعز عەلی گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد، پێش ئەوەی شوجاع خەلیل زادە لە هەڵبژاردەی ئێران بە کارتی سوور دەربکرێت.


هەڵبژاردەی قەتەر میوانداری جامی ئاسیای 2023 بۆ جاری دووەم لەسەریەک گەیشتە یاریی کۆتایی و بڕیاریشە لە رۆژی شەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 18:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن ببێتەوە.

 

ئەنجامی یارییەکەی ئێران و قەتەر
ئەنجامی یارییەکەی ئێران و قەتەر