بۆڕییەکی نەوت لە کەرکووک شکاوە

ئەو بۆڕییەی نەوت کە لە کەرکووک شکاوە (هێمن دەلۆ - کوردستان24)

K24 - کەرکووک

لە دوێنێ شەوەوە بۆڕییەکی نەوت لە گەڕەکێکی کەرکووک شکاوە و بەهۆیەوە گواستنەوەی نەوت لە رێگەی بۆڕییەکەوە راگیراوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، لە دوێنێ شەوەوە بۆڕییەکی گواستنەوەی نەوتی خام لە قەراغ شەقامی بازنەیی کەرکووک، نزیک گەڕەکی سۆنەگۆلی شکاوە.

پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئاگادارکردنەوەیان؛ تیمەکانی کۆمپانیای نەوت گەیشتنە شوێنەکە و کۆنترۆڵی لێچوونی بۆڕییەکەیان کرد، بەڵام  گواستنەوەی نەوت لە رێگەی ئەو بۆڕییەوە ڕاگیراوە.

ئەو بۆڕییەی شکاوە نەوتی خام لە کۆمپانیای نەوتی جەوەڵ بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور دەگوازێتەوە. تیمە ئەندازیارییەکان لە شوێنی شکانی بۆرییەکەوە بە پەیامنێری کوردستان24ـیان راگەیاند، "هۆکاری شکانی بۆڕییەکە کۆنی بۆڕییەکە بووە و پەیوەندی بەکاری تیرۆریستییەوە نییە".

بە گوتەی ئەو تیمە ئەندازیارییانەی قسەیان بۆ پەیامنێری کوردستان24 کردووە؛ "لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا بۆڕییەکە چاک دەکرێتەوە و گواستنەوەی نەوت ئاسایی دەبێتەوە".