قاسم ئەعرەجی: دژی کوشتنی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی رێکاری گونجاو بەرامبەر ئەمەریکا دەگرینەبەر
K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، حكومه‌تی عێراق رێكاری گونجاو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كوژرانی ئه‌بو باقر ساعدی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌به‌ر.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عێراقی راگه‌یاند، كوژرانی ئه‌بو باقر ئه‌لساعدی تاوان بوو و بڕیاری حكومه‌تی عێراق له‌وباره‌یه‌وه روون و راشكاوانه ده‌بێت، ئه‌ویش كۆتاییهێنانه به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق.
ئه‌عره‌جی دووپاتیكرده‌وه، كوشتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كارێكی ترسنۆكانه بوو و به‌ئامانجگرتنی سه‌روه‌ری عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانیه‌تی.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق له سه‌روبه‌ندی گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاوه بۆ ماكمه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه و هه‌ر هێرشێكی له‌م شێوه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانوستانه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
شەوی (7ـی شوباتی 2024) لە بەغدا ئۆتۆمبێلێک لە هێرشێکی درۆنیدا کرایە ئامانج لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران کە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبووڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی لەنێو کوژراوەکاندان و دواتر حزبووڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.
هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، ساعیدی بەرپرسی سیستمی دروستکردنی مووشەک و درۆنەکانی حزبووڵڵای عێراقە کە لە هێرشەکەدا کوژرا.