هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب بۆ كوردستان24: ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ به‌پارێزگابوونی سۆران بكه‌ین
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژه‌كانی ئه‌مساڵ بریتین له پڕۆژه سه‌ره‌تایی، مامناوه‌ند و ستراتیژییه‌كان. گوتیشی: "ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ به پارێزگابوونی سۆران بكه‌ین".
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژی له سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێن و پرۆژه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌ره‌كان دابه‌شكراون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین سۆران له داهاتوودا ده‌بێته پارێزگا، بۆیه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین. گوتیشی: "یه‌كێك له بنه‌ماكانی به پارێزگابوون، پرسی رێگا‌و بان و پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی یه".
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئه‌وه‌شی باسكرد، پرۆژه‌ی ستراتیژی سپیلك – خه‌لیفان، درێژ ده‌بێته‌وه تاكو گه‌لی، به جێبه‌جێكردنی كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه سۆران به هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌به‌ستینه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له سه‌دا 85ـی پرۆژه‌ی رێگاوبانی سپیلك – خه‌لیفان ته‌واو بووه.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب راشیگه‌یاند، شوێنی گونجاو بۆ دروستكردنی به‌نداو له سنووری سۆران هه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان به كه‌رتی تایبه‌ت و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ سۆران ده‌كه‌ین.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مساڵ رێژه‌ی بارانبارین زیادیكردووه، بۆیه له داهاتوودا له رێگه‌ی بیر و كانیاوه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گرین".
پێشتر به واژۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 28/7/2021 بڕیار له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران درا و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
ناوچه‌ی سۆران، ناوه‌كه‌ی له میرنشینی سۆران (1399-1835)ه‌وه هاتووه. قه‌زاكانی بریتین له: (سۆران، ر‌واندز، مێرگه‌سۆر و چۆمان) به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
ژماره‌ی دانیشتووانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیه نوێیه‌كه، نزیکەی 350 هەزار کەسە، كه (14.4%)ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر پێكده‌هێنن. رووبەریشی 5473 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. ئیداره نوێیه‌كه له چه‌قی شارۆچكه‌ی سۆران ده‌بێت، به گشتی ئیداره‌ی سۆران له چوار قەزا و 13 شاره‌دێ و 797 گوند پێكدێت.
خودی شارۆچكه‌ی سۆران، له 3 ناحیه پێكهاتووه، كه (دیانا، خه‌لیفان و سیده‌كان)ن، ژماره‌ی گونده‌كانیشیان 390 گونده. قه‌زای ر‌واندزیش لە ناحیه‌ی وه‌رتێ و 47 گوند پێكدێت.
هه‌روه‌ها قه‌زای چۆمانیش 4 ناحیه‌ی هه‌یه، كە بریتین له (قەسرێ، سمیلان، گەڵاڵە و حاجی ئۆمەران)، له‌گه‌ڵ 120 گوند.
هه‌رچی قه‌زای مێرگه‌سۆره 5 ناحیه‌ی هه‌یه، كه ناحیه‌كانی (گۆڕه‌توو، شێروان مه‌زن، بلێ، پیران و مه‌زنێ)ن و له سنووره‌كه‌دا 240 گوند هه‌یه.