لۆس ئانجلۆس سەرکەوت و فێلادێلفیا شکستی هێنا

خولی باسکەی ئەمریکا
خولی باسکەی ئەمریکا

لە بەردەوامی خولی باسکەی ئەمریکا، فێلادێلفیا سێڤنتی دوای سێ دۆڕانی لەسەر یەک، ئەمجارەیان بە هیوای بردنەوە و گەڕانەوە بۆ سەر رێچکەی بردنەوەکانی، لە یاریگای خۆی رووبەڕووی ئاتلانیا هاوکس بووەوە و ئەم یارییەشی دۆڕاند.

خاوەن یاریگا دوای سێ دۆڕانی لەسەر یەک و کەوتنە مەترسی پێگەکەی، ئەمجارەیان لە یاریگای خۆی رووبەڕووی ئاتلانتا هاوکس بووەوە، بەڵام ئەم یارییەشی بە ئەنجامی 121-127 خاڵ دۆڕاند و تووشی 21ـمین دۆڕانی ئەم وەرزە بوو و لە پلەی دەیەمی ریزبەندی خولی باسکەی ئەمریکا مایەوە، لە بەرامبەردا ئاتلانتا دوای دوو دۆڕانی لەسەر یەک، ئەمجارەیان بردنەوەی بەدەستهێنا و لە پلەی 22 بووە خاوەنی 23 بردنەوە.

لە یارییەکی دیکەی خولی باسکەی ئەمریکا ناسراو بە NBA، لۆس ئانجلۆس لیکەرز ئەو یانەیەش دوای دۆڕانەکەی یاریی رابردووی، ئەمجارەیان میوانداری نیو ئۆرلیانزی کرد و توانی یارییەکە، لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

لەم یارییە لیبرۆن جەیمز ئەستێرەی خولی باسکەی ئەمریکا، بە تۆمار کردنی 21 و خاڵ و هەروەها 14 ئاسیست، سەرکردایەتی بردنەوەی لۆس ئانجلۆسی بەرامبەر نیو ئۆرلیانز کرد، لە کۆتاییدا توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 139-122 خاڵ لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

بەم بردنەوەیە لۆس ئانجلۆس لیکەرز لە پلەی 17ـی خولی باسکەی ئەمریکا، بووە خاوەنی 28 بردنەوە، لە بەرامبەردا نیو ئۆرلیانز تووشی 22ـوەمین دۆڕان بوو و لە پلەی 12 ریزبەندی خولی باسکەی ئەمریکا مایەوە.