باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی: سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ئامانجه‌كانی ناپێكێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌فته‌نامه‌یه‌كی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، سه‌ردانی "به‌رهه‌م ساڵح" و شاندێكی یاوه‌ری بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به بێ كاریگه‌ر وه‌سف ده‌كات و نوسیوویه‌تی"كاتی سه‌ردانه‌كه ناتوانێت په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به پۆستی سه‌رۆككۆماره‌وه هه‌بێت،گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش ناكرێت كه ده‌ره‌نجامی ئه‌م پێشوازی و سه‌ردانه"كاریگه‌ری راسته‌قینه له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات".
هه‌فته‌نامه‌ی "ئاژانس" ی سه‌ر به باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ده‌ر ده‌چێت،له ژماره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه‌یدا" دیدار و گفتوگۆكانی به‌رهه‌م ساڵح و به‌رپرسانی ئێرانی، وه‌ك ئاڵوگۆڕی بیر‌ورا له قه‌ڵه‌مداوه و له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی" گریمانه‌ی ووردتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وه‌فده، ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی له ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر داهاتووی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تاران بیناكردبێت".
هه‌فته‌نامه‌كه‌ی سه‌ر به باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی، به شێوه‌یه‌ك باسی دیدار و گفتوگۆكان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی "به‌رهه‌م ساڵح" له‌و سه‌ردانه‌یدا نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نه‌كات، له‌و كاته‌ی نووسیوویه‌تی، گریمانه‌ی ووردتر ئه‌وه‌یه له دیداره‌كاندا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و تارانی كرابێت له داهاتوو، له كاتێكدا ئه‌و شانده‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بانگێشت كراوه، شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، و به‌رهه‌م ساڵح به سیفه‌تی جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه چووه‌ته تاران، به‌لام هه‌فته‌نامه‌كه هیچ به‌لای باسكردنی نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و ئێران‌دا نه‌چووه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌شه‌وه به دووری ده‌زانن په‌یوه‌ندی به پۆستی سه‌رۆككۆماره‌وه هه‌بێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك "ئاماژه‌یه‌كه بۆ هه‌وڵه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، كه له ڕابردوودا به‌هۆی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌و حزبه‌وه چانسی وه‌رگرتنی له ده‌ستدابوو".
لای خۆیه‌وه" به‌رهه‌م ساڵح" جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له‌باره‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی‌دا، له تویتێكدا نوسیوویه‌تی " كۆبوونه‌وه‌كانمان له تاران، بۆ بنبڕكردنی تیرۆر بوو كه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی و گشتگیر هه‌یه".
ئه‌م قسانه له كاتێكدایه له یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چوونه تاران و دیدار و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا سازكرد، و ئه‌مرۆ گه‌ڕانه‌وه سلێمانی.