به‌ڤیدیۆ... ته‌نیا بۆ سه‌رووی 18 ساڵ
له كێبڕكێیه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ، وه‌رزشكارێكی وڵاتی ئه‌رمینیا له كاتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی كه كێشه‌كه‌ی 195 كگم بوو، كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستدا و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ ده‌ستی شكا.
ئه‌ندریانك كاراپێتیان، یاریزانێكی لاوی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورساییه، زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكاته خاوه‌نی یه‌كه‌مین مێدالیای زێڕ له ئۆڵمپیك، به‌ڵام جیا له‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی نه‌هاته‌دی، هه‌ڵبه‌ت ده‌ستێكیشی له‌ده‌ستدا، ره‌نگه بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ش نه‌توانێت ئه‌م جۆره وه‌رزشه بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌مین رووداوی ترسناك بوو، له ئۆڵمپیكی ریۆ، به‌وپێیه‌ی پێشتر یاریزانی جمناستیكیش به سه‌ختی قاچی له‌ده‌ستدا.