بلوبێری وەک خۆراکێک بۆ دابەزینی کێش دیاری دەکرێت

بلوبێری
بلوبێری

K24 - هەولێر

پزیشکێکی ماددە خۆراکییەکان، خۆراکێکی باو ئاشکرا دەکات کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێشت.

دکتۆر نیل بارنارد، سەرۆکی دامەزرێنەری لیژنەی پزیشکان بۆ پزیشکی بەرپرسیار، رایگەیاند، خواردنی بلوبێری، پێویستە بخرێتە ناو خۆراکی رۆژانەوە، چونکە هاوکاری دابەزینی کێش دەدات.

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی  The Diary Of A، د. نیل روونیکردەوە کە بلوبێری "تووت" دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، هەر بۆیە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە تووت کالۆری زۆر کەمی تێداهەیە. و کاریگەری دابەزاندنی کێشیش بەهۆی رێژەی رەنگی رووەکییەوەیە کە بە ئەنتۆسیانین ناسراوە هەیە.

بارنارد راشیگەیاند، رەنگە ئەنسۆسیانین کاریگەری لەسەر ئارەزووی خواردن و میتابۆلیزمت هەبێت، ئەمەش یارمەتی سوتاندنی چەوری دەدات.

توێژینەوەیەک لەلایەن سەنتەری دڵ و خوێنبەرەکانی زانکۆی میشیگان ئەنجامدرا. ئاماژە بەوە دەکات کە تووت خۆراکێکی دەوڵەمەندە، دەتوانێت چەوری ناوپۆشی لەش کەم بکاتەوە لە نزیک هەندێک ئەندامی گرنگ، وەک جگەر و ریخۆڵەکان.