ئینفۆگرافیک.. دیارترین ئەو سەرکردانەی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی بەشدارن

ئینفۆگرافیک.. دیارترین ئەو سەرکردانەی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی بەشدارن
ئینفۆگرافیک.. دیارترین ئەو سەرکردانەی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی بەشدارن

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە، 12-02-2024، بە بەشداریی زیاتر لە 200 سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان، 11ـەمین لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لەژێر دروشمی "ئاییندەبینی حکومەتەکانی داهاتوو" لە دوبەی دەستیپێکرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ جاری سێیەم بەشداریی لە لوتکەکەدا دەکات و ئێوارەی ئەمڕۆ گوتارێک بۆ ئامادەبووان پێشکەش دەکات.

لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان بە یەکێک لە دیارترین و کاریگەرترین سەکۆکانی جیهان دادەنرێت و ئەمساڵ لە ژێڕ دروشمی ئاییندەبینی حکومەتەکانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ بەردوام دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە، 11-02-2024، لەسەر بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان گەیشتە ئیمارات.