یانه‌ی ڤیاریال به خێرایی راهێنه‌ری نوێی دیاری كرد
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ڤیاریال، مارسیلینۆی راهێنه‌ره‌كه‌ی گۆڕی، له ماوه‌ی كه‌متر له 12 كاتژمێر، راهێنه‌رێكی دیكه‌ی ده‌ستنیشان كرد، پێشبینی ده‌كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 11 ئابی 2016، یانه‌ی ڤیاریال، به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی، ده‌ستنیشان كردنی (فران ئێسكریبا)ـی له شوێنی (مارسیلینۆ گارسیا) راگه‌یاند.
فران ئێسكریبای ته‌مه‌ن 51 ساڵان، وه‌رزی رابردوو راهێنه‌ری گیتافی بوو، پێشتریش وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له یانه‌كانی ڤالێنسیا، بێنفیكا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كاری كردووه، یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م راهێنه‌ره له لالیگا له 20ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر گرانادا ده‌بێت.
ئه‌م گۆڕینه‌ی راهێنه‌ر پێش یه‌ك هه‌فته له ده‌ستپێكی لالیگا له لایه‌ن میدیاكانی ئیسپانیا و هانده‌رانی یانه‌كه بڕیارێكی شۆك بوو، به‌و پێیه‌ی مارسێلینۆ گارسیای راهێنه‌ری پێشوو تیپه‌كه‌ی گه‌یانده یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ، پێشبینیش ده‌كرا له مانوێل پێلێگرینی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه شوێنی مارسیلینۆ بگرێته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان (فران ئێكسكریبا) بووه به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه.