رێباز حه‌ملان: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ھەموو کارێک دەکات تاکو ژیانی خەڵکی کوردستان باشتر بێت
K24 - هەولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران به داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای ئیمارات بانگهێشتی لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دیدگای خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان بخاته‌ڕوو. ده‌شڵێت،سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ھەموو کارێک دەکات تاکو ژیانی خەڵکی کوردستان باشتر بێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی شوباتی 2024) رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24 پێشكه‌شی ده‌كات رایگه‌یاند، لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان گرنگه، به‌تایبه‌ت كه حكومه‌ته‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری سیاسی و ئابووریی و ئه‌منی و پرسی مرۆیی و ژینگه‌ییش ده‌بنه‌وه. جه‌ختیشیكرده‌وه، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ھەموو کارێک دەکات تاکو ژیانی خەڵکی کوردستان باشتر بێت.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ لوتكه‌كه، وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمێك نه‌بووه، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی وڵاتێك بووه.
رێباز حه‌ملان باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌م شه‌و ده‌بێته میوانی تایبه‌ت شێخ محه‌ممه‌د زاید ئال نهه‌یان، سه‌رۆكی ئیمارات ده‌بێت له ئه‌بوزه‌بی. روونیشكرده‌وه، میوانه‌كانی شێخ محه‌ممه‌د ئال نهه‌یان ده‌گمه‌نن، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی یه‌كێكه له‌و میوانانه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، میواندارییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسی، ئه‌منی، بازرگانی، ئابووری و وزه و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌بێت.
رێباز حه‌ملان زیاتر گوتی، سه‌رۆكوه‌زیران له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕ و كۆڕبه‌ند و لوتكه‌كاندا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، كه هه‌ندێكیانی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌بن.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران به هه‌موو به‌شداربووان و ئاماده‌بووانی لوتكه‌كه‌ی گوت، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی چه‌ندان سزا و پێشێلكاری بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه سنووریان هه‌یه و بڕیاری خۆمان ده‌بێت.
رێباز حه‌ملان گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان هیچ كات نابنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هیچ وڵاتێك و لایه‌نێك.
دووپاتیشكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه توانیویه‌تی هۆكاری چاكه بێت له ناوچه‌كه و لێكنزیككردنه‌وه‌ی وڵاتان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
هه‌روه‌ها رێباز حه‌ملان به بایه‌خه‌وه گوتی، سه‌رۆكوه‌زیران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئیمارات بانگهێشت كراوه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و كاراكته‌ری دیپلۆماسی كه دیدگای بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان وتارێکی گرنگی پێشکەشکرد و پەیامێکی ئاراستەی هەموو سەرکردەکانی جیهان کرد و رایگەیاند، کورد داوایەکی رەوای هەیە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و تیشکی خستەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "من پێم وایە لێرەدا چوار هەنگاو بۆ ئەو پێشکەوتنە هەن، کە هەموومان هەوڵی بۆ دەدەین، ئەوانیش: سەقامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشکەوتنی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانە. ئەمانە پرسگەلێکی ئاڵۆزن، بەڵام چارەسەرکردنیشیان پێویستی بە رێبازێکی تایبەت بە هەر یەکێکیان هەیە".
لەبارەی رێزگرتن لە مافی گەلان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە روونی پەیامێکی ئاراستەی جیهان کرد و رایگەیاند: "گەلان چ لەسەر ئاستی تاک یانیش کۆمەڵ چاویان لە مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. مافی چارەی خۆنووسین پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکە کە هاووڵاتی بتوانێت تێیدا بە ئاسوودەیی بژیت".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لە کێشەی فەڵەستین کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێشتر رێز لە مافە بنچینەییەکانیان گیرابایە، نەهامەتییەکانی ئێستا رووینەدەدا، گوتیشی: دەکرێت هەمان پێناسە بۆ گەلی کوردیش بکرێت. ئێمەش داوایەکی رەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین. دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافەدا ناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمان دەڵێن، زەرورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکانیان و رێگرن لە بەردەم دادپەروەی مێژوویی‌دا".