نوور مستەفا کچە یاریزانی کورد درێسی هەڵبژاردەی سووریا دەپۆشێت

نوور مستەفا
نوور مستەفا

نوور مستەفا کچە یاریزانی کوردی رۆژئاوای کوردستان بەفەرمی پەیوەندی بە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی سووریا کرد و ئامادەکاریی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا بۆ خانمان دەکات کە بڕیارە رکابەرییەکانی لە سعوودیە بەڕێوەبچێت.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی سووریا رایگەیاند نوور مستەفا یاریزانی پیشەگەری یانەی جەددەی سعوودی پەیوەندی بە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکەیان لە لوبنان کرد و ئەمڕۆش لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەی خانمانی لوبنان بوونەوە و یارییەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند، نوور مستەفا بۆ یەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی سووریای پۆشی و لە پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیاش وەکو کاپتنی هەڵبژاردەکە یاریی دەکات.

نوور مستەفا لە ساڵی 2001 لە سوید لەدایک بووە و بە رەسەن خەڵکی سەرێکانی رۆژئاوای کوردستانە، وەکو یاریزانی پیشەگەر یاریی بۆ یانەکانی وێست هام یونایتدی ئینگلیزی و لۆهاڤەری فەرەنسی کردووە، جگە لە یاریکردن لە خولی سکۆتلەندی، ئێستاش یاریی بۆ یانەی ئیتیحاد جەددەی سعوودی دەکات.

چاوپێکەوتنەکەی نوور مستەفا لە کەناڵی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی سووریا