هه‌وڵی بێبایه‌خكردنی كۆششه‌كانی فوئاد حوسێن ده‌درێت

"هه‌ندێك به‌رپرسی حزبی له‌ بایه‌خه‌كانی كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d2acc2d8-eaf5-4a23-86ae-3845c4644c79/hawli%20laiana%20siasiakan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

لە کاتێکدا فوئاد حوسێن, سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ھەوڵی لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان دەدات, ژمارەیەک بەرپرسی حزبی ئاماژە بەوە دەكەن ئەم ھەوڵەی فوئاد حوسێن ھیچ كاریگەرییەكی نابێت, ئەمە لە كاتێكدایە هیچ لایەنێکی سیاسی بە فەرمی شکستی دانوستانەکانی ڕانەگەیاندووە.

ھەندێك لە حیزبە سیاسییەكانیش پێیانوایە ئەگەر كێشەكان چارەسەرنەكرێن ئەوا وڵاتانی دەرەكی دەست لە كاروباری نێوخۆی وەردەدەن.

ئەم هەوڵەی فوئاد حسێن لە چوار چێوەی پەیامەکەی بارزانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان کۆمەڵێک هیوای هەم لای خەڵک و لای لایەنە سیاسیەکان لەسەری هەڵچنراوە, بەڵام لێدوانی چەند بەرپرسێکی حزبی لایەنەکانی نیگەران کردوە لەکاتێکدا هیچ لایەنێکی سیاسی بە فەرمی شکستی دانوستانەکانی رانەگەیاندووە،

گوتەبێژی حزبی شیوعی پێيوایە, تەگەرەخستنە بەردەم گفتوگۆی لایەنەکان, رێگەخۆشکردنە بۆ دەستێوەردانی دەرەکی لە ئاڵۆزکردنی پەیوەندی نێو لایەنەکان.

لە ماوەی ساڵێکدا چەند هەوڵێکی نێوخۆی و دەرەکی نەیتوانی گرفتی لایەنە سیاسییەکان چارەسەر بکات'هاوشانی قەیرانی دارایی قەیرانی سیاسی ژیانی هاوڵاتیانی ئاڵۆز کردووه‌، هەوڵی شکستهێنانی ئەم گفتوگۆیانەش درێژە بە قەیرانە کان دەدات و هاوڵاتیانیش زەرەرمەندی یەکەم دەبن.

گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان لەسەر بنەمای پەیامەکەی بارزانییە, کە گرنگترینیان چوونی شاندێکی کوردستانییە بۆ بەغدا, بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستانە.